بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن رایگەیاند، كچێكی لەدایكبووی ٢٠٠٨ خنكاوە و تا ئێستا نازانرێت خۆی خنكاندووە یاخود خنكاندوویانە.
رائید كاروان بەڕێوەبەری پۆلیسی پینجوێن راگەیاند: “شەوی رابردوو كاتژمێر ٩:٣٠ خولەك، ئاگادار كراینەوە لە بوونی رووداوێكی دڵتەزێن كە حاڵەتێكی خنكان هەبوو، دوای گەیشتنمان بە شوێنی مەبەست دەركەوت كەوا كچێك بەناوی هەستیا فاروق گیانی لەدەستداوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد:”ناوبراو لەدایكبووی ٢٠٠٨ە و پیشەی خوێندكارەو دانیشتووی سەیدسادقە، بە مەبەستی كاركردن رووی لە پێنجوێن كردبوو، تاوەكو ئێستا نازانرێت خنكینراوە یاخود خۆی خنكاندووە، لە ئێستاشدا بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان لەبارەی رووداوەكەوە بەردەوامە”.