Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
رونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

رونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

وەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە بارەی گیانلەدەستدانی لیا عەلی كە چەند رۆژێك لەمەوبەر گیانی لەدەستدا، لێرەوە بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین كە هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە سەرەتای رووداوەكەوە لێكۆڵینەوەكانی دەسپێكردووەو سەرجەم كامێراكانی چاودێریی وەرگیراون و سەیر كراونەتەوە، بە بڕیاری بەڕێز دادوەر خاوەن ماڵی رووداوەكە، بانگهێشتی دادگا كراوە و لێكۆڵینەوەی لە گەڵدا كراوە و بە سپاردە ئازاد كراوە.

لەئێستاشدا بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بە ئامادەبوونی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین و تیمەكانی بەشی بەڵگەی تاوان و پزیشكانی دادوەری تەرمی كۆچكردوو لە ناو گۆڕەكەی دەرهێنراوەتەوە و لە پزیشكی دادوەری سلێمانییە، توێكاری بۆ لاشەكەی دەكرێت و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوام دەبێت.

بەداخەوە هەندێ لە دەزگای راگەیاندن و میدیایی، هەواڵ لە سەر گیان لەدەستدانی لیای 10 ساڵ بڵاودەكەنەوە، بێ گەڕانەوە بۆ لێدوانی پۆلیسی سلێمانی، كە ئەمەش زیان بە لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی _ راگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوشێوە

ڤیدیۆ