ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئەڵمانیا سزای زیندانیی دوو ساڵ بەسەر ژنە داعشێكدا دەسەپێنێت

دادگایەكی ئەڵمانیا سزای زیندانی دوو ساڵی بەسەر ژنە داعشێكدا سەپاند، كە تۆمەتبارە بەوەی لە تەمەنی 15 ساڵیدا پەیوەندیی بە داعشەوە كردووە.

وتەبێژێك بەناوی دادگەكەوە دەڵێت: لیۆنۆرا مێسینگی دایكی دوو منداڵ سزای زیندانیی دوو ساڵی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام هەندێك لە تۆمەتەكانی سەری رەتكرانەوە، كە پەیوەندییان بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی و جینۆسایدەوە هەیە، بەتایبەتی لە دژی كوردی ئێزدی.

پێشتر داواكاری گشتی لە ئەڵمانیا لیۆنۆرایان بەوە تۆمەتبار كردبوو، گوایە لە حوزەیرانی 2015دا هاوكاریی هاوسەرەكەی كردووە بۆ كڕین و بەكۆیلەكردنی ژنە كوردێكی ئێزدی.

لیۆنۆرا لە ساڵی 2015 قوتابی بووە كاتێك لە ماڵەوە رایكردووە و لە سووریا پەیوەندیی بە داعشەوە كردووە.

دوای كۆنترۆڵكردنی باغۆز لە ساڵی 2019، لیۆنۆرا لەگەڵ دەیان ژنی دیكەی چەكدارانی داعش بە برینداری كەوتە دەست هێزەكانی سووریای دیموكرات – هەسەدە، لە ساڵی 2020دا شەڕڤانان ژنەكەیان لە كامپەكان دەرهێنا و رادەستی ئەڵمانیایان كردەوە، لیۆنۆرا هەر كە گەیشتەوە فڕۆكەخانەی فرانكفۆرت، دەستگیركرا.

لیۆنۆرا لە رەققە هاوسەرگیریی لەگەڵ چەكدارێكی ئەڵمانی كرد و بووە ژنی سێیەمی چەكدارەكە. باوكی لیۆنۆرا كە نانەوایەكی ئەڵمانییە، لە گوندی بریتنباخ دەڵێت، ئەوكات لە ماڵپەڕەكانەوە زانیویەتی كچەكەی پەیوەندیی بە داعشەوە كردووە.

باوكی لیۆنۆرا دەڵێت، شەش رۆژ دوای ئەوەی كچەكەی وڵاتی بەجێهێشتووە، نامەیەكی بۆ ناردووە، داوای لێكردووە “ئەویش پەیوەندی بە ئیسلامەوە بكات،” باوكی ئەو ژنە ئاماژە بەوەش دەكات، بەڵام ئەوكات كچەكەی گەیشتبووە نێو خاكی ژێر كۆنتڕۆڵی داعش.

هاوشێوە

ڤیدیۆ