Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

لەفێستیڤاڵی تام خواردنی ٢٦ وڵات هەیە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەفێستیڤاڵی تام خواردنی ٢٦ وڵات هەیە

فێستیڤاڵی تام لە سلێمانی بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت، لە فێستیڤاڵەكەدا خواردنی ٢٦ وڵات هەیە، و رۆژانەش ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان بۆ تامكردنی خواردنە جیاوازەكان سەردانی دەكەن.

فیتسیڤاڵی تام رۆژی ١٩-ی مانگ لە پاركی هەواری شاری سلێمانی دەستیپێكرد و تا رۆژی ٢٣ی مانگ بەردەوام دەبێت، لەو پێنج رۆژەدا هاوڵاتییان لە كاتژمێر ٢: تا 11ی شەو دەتوانن سەردانی فێستیڤاڵەكە بكەن خواردنی ٢٦ وڵات تام بكەن، لە فێستیڤاڵەكەدا ٧٠ كەپر هەیە، ٤٦ خواردنگا و شێف بەشدارن.

لەگەڵ ئەوەی بەشی سەرەكی فێستیڤاڵەكە خواردنە، بەڵام شیرینی، قاوە، كاری دەستی، دیكۆری ماڵ و چەندین بابەتی دیكە بوونیان هەیە، هەر لە فێستیڤاڵەكەدا خواردنی ئێرانی، توركی، سوری، فلیپینی و ئێرانی هەیە.

هاوڵاتییان بە گرنگییەوە باس لە ئەنجامدانی ئەمجۆرە فێستیڤاڵانە دەكەن و دەڵێن، سودی خۆی هەیە بەتایبەت لە رووی ئابورییەوە وهەروەها كەمكردنەوەی جەنجاڵییەكانی ژیان.

رووخۆش عەلی كە لە فێستیڤاڵەكە سەرقاڵی تامكردنی بریانی بوو، بۆ تۆڕی میدیایی تەوار وتی: “ئەم فێستیڤاڵانە گرنگ و پێویستن ، بەتایبەت لە رووی ئابورییەوە هەروەها رەخساندنی كەشێكی خۆش و ئارامیشە بۆ هاوڵاتیان و دووركەوتنەوە لەهەموو جەنجاڵی و رووداوەكانی ژیان”.

مەستی عەلی، یەكێكە لە بەشداربوان و ستافی فیستڤاڵەكە، بە دروستكردنی مۆمم بەشداری كردوو و دەڵێت:” فێستیڤاڵەكە زۆر باشە بەتایبەت بۆ ناسینی بەرهەمەكانم، چونكە من پێشتر بە ئۆنلاین كارمدەكرد، بەڵام ئێستا باشترە فرۆش زیاترە”.

هەنار وەك هاوڵاتییەك سەردانی فێستیڤاڵەكەی كردووە وتی: “فێستیڤاڵێكی تایبەت و جیاوازە، خواردنی جیاواز هەیە دەتوانین تاقی بكەینەوە، هەرچەندە شوێنەكەی بچووكە ئەمەش وایكردووە قەرەباڵغییەكی زۆر دروست ببێت بەزەحمەت بەشێك لە شتەكان بەردەست دەبن”.

عەباس محەمەد، سەرۆكی ماستەر شێفەكانی كوردستان ئاماژەبەوەدەكات كە دەیانەوێت لەم فێستیڤاڵە شتێكی جیاواز پێشكەش بكەن و خواردنی جیاواز بە هاوڵاتییان بناسێنن.

فیستیڤاڵەكە ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت و ڕۆژانە لە كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ تا ١١ شەو لە پاركی هەواری شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت، لە كۆتا ڕۆژیشدا كێبڕكێی باشترین خواردن ئەنجامدەدرێت و خەڵات بەسەر براوەكاندا دابەشدەكرێت.

كۆچەر

هاوشێوە

ڤیدیۆ