ئەمڕۆ یەك شەممە 22ی ئایار، لە كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان ئاهەنگی دەرچووانی خولێكی دیكەی ئەفسەرانی پێشمەرگە ئەنجام درا و لە دوای ئاهەنگەكەش، كچە ملازمێك بە پێشمەش كردنی ئەڵقەی هاوسەرگیری لەلایەن خۆشەویستەكەیەوە ئاهەنگەكەی بۆ بوو بە دوو ئاهەنگ.
كوڕەكە بە چەپكێك گوڵەوە و لە ناو خانەوادە و كەسوكارەكەی، ئەڵقەی هاوسەرگیری پێشكەش بە خۆشەویستەكەی كرد، هەر لەوێدا بوو بە چەپڵە و ئاهەنگی سەربازی و خێزانی.
گەرمیان خالد گڕاوی، ئەو خانمە ئەفسەریە، كە ئەمرۆ كۆلیژی سەربازی قەڵاچوالانی تەواو كرد و بووە ملازمی دوو، پێشتریش یاسایی بووە و ئەمڕۆ لەلایەن دەزگیرانەكەیەوە ئەڵقەی هاوسەرگیری پێشكەش كرا.