یەكەم گەشتی ئاسمانی لە سعودیە كە سەرجەم ستافەكەی ژن بوون ئەنجامدرا، لەگەڵئەوەی گەشتەكە ناوخۆیی بووە، بەڵام بە هەنگاوێكی گرنگ لە فڕۆكەوانیی ئەو وڵاتەدا دادەنرێت.
كۆمپانیای فڕۆكەوانیی (فلای ئەدێڵ) كە گەشتەكەی ئەنجامداوە لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: ئەوە یەكەم گەشتی لەو شێوەیەیە لە سعودییە كە سەرجەم ستافەكەی ژن بێت.
گەشتەكە ناوخۆیی بووە و فڕۆكەكە لە ڕیازی پایتەختەوە بەرەو جددە فڕیوە.
سەرجەم ئەندامانی ستافەكە كە حەوت ژن بوون لە ژنانی سعودیە بوون كە یەكێك لەوانە یاریدەدەری كاپتنی فڕۆكەكە بووە، جگە لە كاپتنەكە كە ژنێكی بیانی بووە.
بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2019دا دەستەی فڕۆكەوانیی سعودیە ڕایگەیاند یەكەم گەشتی ئاسمانی لە وڵاتەكەیان ئەنجامدراوە كە یەكێك لە ئەندامانی ستافەكە ژن بووە و یاریدەدەری كاپتنی فڕۆكەكە بووە.