هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “شه‌وی رابردو له گوندی نه‌زراوه له سنوری قه‌زای به‌رده‌ش له پارێزگای دهۆك، پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت و دوای روداوه‌كه‌ش هه‌ڵهاتوه و هێزه‌كانی پۆلیس به‌دوای تاوانباره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ژنه‌ی كوژراو
ته‌مه‌نی 30 ساڵه و دایكی پێنج منداڵه، روداوه‌كه‌ش دوای ئه‌وه رویداوه كه له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا شه‌ڕیانكردوه و پاشان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژراوه.
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك باسی له‌وه‌شكردووە، تاوانباره‌كه به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و هه‌وڵده‌درێت به‌زوترین كات ده‌ستگیربكرێت.