لەكۆی 25 لیژنەی هەمیشەیی پەرلەمان، سەرۆكایەتی هەشت لیژنە بەژنان دراوە، حەوتیان بە سەرۆكی تەمەن دانراون، بەڵام یەكێكیان ماوە ئەویش بە هۆی رێكنەكەوتیان دانەنراوە، كە سەرۆكایەتی لیژنەی ژنان و منداڵانە.
سەرچاوەیەك لەپارلەمانی عیراق ئاشكرایكرد كە هۆكاری دانەنانی سەرۆك بۆ ئەو لیژنەیە ئەوەیە، ژنە پەرلەمانتارەكان داوا دەكەن سەرۆكی ئەم لیژنەیە بە هەڵبژاردن بێت، نەوەك سەرۆكی تەمەن بێت.
لەحەوت سەرۆكە ژنەكە، یەكێكیان كوردە ئەویش ڤیان عەبدولعەزیزە كە سەرۆكایەتی لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدان دەكات، ئەوانی تریش بەمشێوەیەیە:
ناهیدە داینی سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی، ئەمل توعمە سەرۆكی لیژنەی پلانی ستراتیژی، لیقا ئال یاسین سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە، زەهرە بوجاری سەرۆكی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن، زەیتون دلێمی سەرۆكی لیژنەی پەروەردە، نەهلە فەهداوی سەرۆكی لیژنەی كار و رێكخراوە مەدەنییەكان.