Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
رێكخراوەكانی ژنان یاداشتێك دەدەنە وەزیری رۆشنبیری – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

رێكخراوەكانی ژنان یاداشتێك دەدەنە وەزیری رۆشنبیری

بەمەبەستی پێشكەشكردنی یاداشتێك لەسەر كێشە‌و گرفتەكانی دەزگاكانی راگەیاندن لەكاتی روماڵی هەواڵەكانی ژن‌و كوشتن‌و رەچاو نەكردنی باری دەروونی هاوڵاتیان، رێكخراوەكانی ژنان لەسلێمانی سەردانی وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد.

لەیاداشتەكەیاندا ئەو رێكخراوانە ئەو كێشانەیان خستۆتە ڕوو كە دەزگاكانی راگەیاندن لەكاتی روماڵكردنی هەواڵ‌و راپۆرتەكانی كوشتن ژنان و یاخود خۆ كوژی ژنان هەیانە، هەروەك لەو هەواڵ‌و راپۆرتانەیاندا رەچاوی باری دەرونی هاوڵاتیان ناكەن.

یاداشتەكەی ئەو رێكخراوانە، رێگە چارەشیان بۆ كێشەكان‌و كەمكردنەوەی ئەو دیاردەیە خستبووە ڕوو.

لای خۆشییەوە حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری وتی: “راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان تەنیا خۆی لەو كێشانە نا بینێتەوە كە ئێوە لەو یاداشتەدا باستان كردە، بەڵكو زۆر كێشەی دیكەی هەیە كە هۆكارێكی زۆرە‌و ناتوانرێ بە ئاشكرا باس بكرێت”.

سەبارەت بەیاداشتەكەی ئەو رێكخراوانە وەزیری رۆشنبیری وتی: “ئێمە هەوڵی جدیمان داوە بۆ ئەو باسە بۆ ئەوەی دیاردەی وا لە دەزگاكانی راگەیاندن روونەدات، بەڵام لەبەرئەوەی وەك وەزارەتی رۆشنبیری یاساییەك نییە كە خۆمان بتوانین راستەوخۆ سزای ئەو دەزگایانە بدەین، بۆ ئەبێت بگەرێینەوە بۆ داواكاری گشتی و ئەو سكاڵا بكات و لێكۆلینەوە بكات، ئێمە تەنیا ئاگاداریان ئەكەنەوە لەو رووداوانە”.

وتیشی: “من پشتگیری تەواوتان ئەكەم لەم باسەدا و هەموو هەوڵێكی خۆمان ئەدەین كە ئەو رووداوانە بەو شێوەیە نەگوازرێتەوە”.

پێشنیاریشی كرد كە : سێ‌ كەس وەك نوێنەری رێكخراوەكانی ژنان دیاری بكرێت ‌و سەردانی لیژنەیەكی تایبەت بەو بابەتە بكەن لە وەزارەت لە شاری هەولێر بۆ ئەوەی هەموو لایەكمان بەیەكەوە هەوڵی جدی بدەین‌و چیمان پێبكرێت بیكەن بۆ چارەسەركردن و نەهێشتنی ئەو بابەتە”.

ئا: پروشە

هاوشێوە

ڤیدیۆ