بنكەی رووناكبیریی گەلاوێژ، بەدروشمی “25 ساڵە، بەهرەو ئازادی ئاوێزانی گەلاوێژن”، یوبیلی زیوینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ رێكدەخات.
كارەكانی یوبیلی زیوینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لە ئەمڕۆوە دەستپێدەكات و تاكو رۆژی 28ی ئەم مانگە بەردەوامدەبێت، لە رۆژی یەكەمی فێستیڤاڵەكە لەكارگەی جگەرەكەی شاری سلێمانی، مەراسیمی كردنەوەی هەردوو پێشانگەی هاوبەشی شـێوەكاری و پێشانگەی كتێب بەڕێوەدەچێت.