قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەكار بوونی لەخاتوو فێنك شەفیق وەك بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانو خێزان، سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی كرد.
لەوتەیەكیدا قوباد تاڵەبانی جەختیكردەوە كە: “هیچ شەرەفێك لە ژن كوشتندا نییە”.
داواشی كرد بەردەوام بن لەو ئەركەیان و ئەویش بەهەموو توانایەكیەوە پشتگیرییان دەكات.