ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

چەندین ژنانی كورد خەڵاتی ڕێزلێنان و كێبڕكێ فیستڤاڵی گەلاوێژی وەرگرت

بە دروشمی “٢٥ساڵە، بەهرە و ئازادی ئاوێزانی گەلاوێژن” و فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێكرد و لە سەرەتاشدا پێشانگای هاوبەشی شێوەكاری و پێشانگای كتێب كرایەوە و ژمارەكەی زۆر لە هاوڵاتیان و هونەرمەندان و خوێنەران بەشدار بوون.

فێستیڤاڵی گەلاوێژ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە چەندین چالاكی هونەری و ئەدەبی بەردەوام بوو، لە یەكەم ڕۆژیشدا وەك دەستپێكی چالاكییەكانی هەردوو پێشەنگای شێوەكاری بە ناونیشانی “باڵندەكانی ئیسماعیل خەیات لە ئاسمانی گەلاوێژدا” بە بەشداری ١٥٠ هونەرمەندی شێوەكاری هەرێمی كوردستان و عێراق و پێشانگای كتێب بە ناونیشانی “كتێب چرای هزرە” بە بەشداری ٢٢ ناوەندی ڕۆشنبیری و دەزگاكانی چاپكردنی كتێبی كوردی، ئینگلیزی، عەرەبی و فارسی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی گشتی سلێمانی و كارگەی كلتووری جگەرەكە بەڕێوەچوو.

دكتۆر ئیپتسام ئیسماعیل ،سەرۆكی بنكەی روناكبیری گەلاوێژ دەربارەی یوبیلی زیوینی گەلاوێژ وبەشداریكردنی ژنان دەڵێت ”بەدڵنیاییەوە رەچاوی بەشداری كردنی زۆر باشی ژنان هەبووە، ڕەچاوی ئەوەشمان كردوە پاڵانسی جێندەری ڕابگرین لەنێوان میوانەكان وتەنانەت میوانەكان كە بانگهێشیت كراون. لەدەرەوەی وڵات دەتونم بڵێم ژنانێكی زۆر باش هاتون، ئەمساڵ لە خەڵاتی زیوینی گەلاوێژ بەتایبەت خاتوو ئەرخەوانی شاعیر یەكێكە كە ئەو ژنانەی خەڵاتی وەرگرت، لە پێشبركێكانیشدا بەشداریەكی باش هەبوو، بەڵام لە لێكۆڵینەوە بەشداری ژنان كەمتر بوو، بەڵام لە شیعروچیرۆك وئەدەبدا بەشداریەكی باش هەبوو ، خۆشبەختانە ئەوانەش كە پاڵێڵراون بۆ خەڵاتی فیستڤاڵەكە وەربگرن یەكەم دوەم سێهەمەكان ژنمان هەیە”.

جەمیلە چوپانی، شاعیرو نوسەرو لە بانەی رۆژهەڵاتی كوردستان بەشدارە تایبەت بە فیستڤاڵەكە دەڵێت”پێویستە فیستڤاڵی گەلاوێژ كارلەسەر نوسەری ژنەكان بەتایبەتی بكات خۆشحالم كە بۆیەكەمینجار بەشدارم بتوانم بەڕوونی ببینم وئەزمونێك ودەست كەوتێكی زۆر باشە، لەنزیكەوە شیكاروبەدواداچوون لەسەربكەم وڕەخنەم هەبێت، پێویستە كە ئەو كەسانەش سەرەتای قەڵەمی نوسینیانە پاڵپشتی بكرێن، بهێنرێنە پێشەوە بەتایبەتی ژن چونكە هەمیشە لە كۆمەڵگای كوردی ژنان لە سوچی ماڵ وخانوودا دەنوسن، بۆیە هاندان وپاڵپشتی كردنیان پێویستە ”.

ئەرخەوان رەسوڵ،نوسەرشاعیر وتی” فیستڤاڵی گەلاوێژ یەكێكە لە دیارترین وگەورەترین رووداوی ڕۆشنبیرییەكانی كوردستان، سەرەتاوە بنكەی روناكبیری گەلاوێژ فیستڤاڵی كردوە، بەردەوام لەگۆڕانكاری بووە، داهێنان گەورەی بۆ خەڵك كردوە ، هەمیشە خەڵك بە پەرۆشەوە بەشداری كردوە جێگەی باس وبایەخیان بووە”

خەڵاتی ڕێزلێنانی ساڵانەی فیستڤاڵەكە دوو ژن خەڵاتی وەرگرت كە مامۆستا ناسك حسن وئەرخەوان رەسوڵ ، هەروەها بەڕێوبردنی پانێڵی لە چوارچێوەی فیستڤاڵەكە بەڕێوبردنی پانێڵەكان سێ ژن خەڵاتی ڕێزلێنانی وەرگرت وەكو بەڕێوبردنی پانێڵ ئەوانیش بۆ بەشداربووی پانێڵ ئاریان سەلیم و هاوژین زیبا و خاتوو نەجاح ئیبراهیم چیرۆكنوس.

پێشبركێ هەڵسەنگاندن بۆ هەرسێ بەشی پێشبركێ یوبیلی زیوینی گەلاوێژ شیعرو چیرۆك لێكۆڵینەوە كرا لەو هەڵسەنگاندن بۆ هەرسێ بەشی پێشبركێ كراوە لەبەشی لێكۆڵینەوە هیچ ژنێك خەڵاتی وەرنەگرت وەكو دكتۆر ئیپتسام ئیسماعیل سەرۆكی بنكەی روناكبیری گەلاوێژ وتی” بەداخەوە كەمتر ژن بە لێكۆڵینەوە بەشداریان كردبوو ، بەشی شیعر دا خەڵاتی سێیەم بۆ گوڵاڵە عوسمان دەرچوو، لەبەشی چیرۆك پلەی سێیەم بۆ خاتوو خاترە محەمەدی دەرچوو.

ئا:تریفە حسن

هاوشێوە

ڤیدیۆ