ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئەو زەیتەی ئەمجارە لەبەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان دابەش كراوە، جۆرە بۆنێكی لێ دێت لەشێوەی بۆنی ماسییە.

بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانیش دەڵێت “بەكارهێنانی تەندروستییە و زیانی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا، چیتر ئەو جۆرە زەیتە دابەش ناكرێت”.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەت ، ڕایگەیاند: لەسەر ئەو بۆنەی لە زەیتەكە دێت، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق قسەمان كردووە و لەسەر خەتین، دەركەوت بەهۆی ئەوەیە، زەیتی گوڵەبەڕۆژە كەم بووە و سۆیا بەكار هاتووە، رێژەی ماددەی سۆیاش لە زەیتەكەدا زیاد كراوە، ئەوەش بۆنەكەی وا لێكردووە.
وتیشی”وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەڵێنی چارەسەركردنی ئەو كێشەیان داوە و گوتیان دووبارە نابێتەوە، ئەگەرچی لە رووی تەندروستییەوە هیچ زیانێكی نییە”.
ئاماژەی بەوەشدا، سۆیا ماددەیەكی وەكوو گوڵەبەڕۆژەیە و بۆ زەیت بەكار دێت و ماددەی سۆیا زیاد بەكار هاتووە، ئەوەش بۆنەكەی گۆڕیوە بۆ هاوشێوەی بۆنی ماسی.

هاوشێوە

ڤیدیۆ