لەدەستپێكی چالاكییەكانی (25)هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژدا، كە ئەمساڵ “یوبیلی زیوین”ە، پێشانگایەكی شێوەكاری هاوبەش بۆ نزیكەی 150 هونەرمەند كرایەوە
لەپێشانگاكەدا ڕۆژی 25-5-2022 لەناو كارگەی جگەرە شاری سلێمانی كراوەتەوە هونەرمەندانی كوردو عەرەب و توركمان بە(تابلۆ، پەیكەر، سیرامیك) بەشداری تیا دەكەن، كە زیاتر لە (20) لەو هونەرمەندانە خاوەن بڕوانامەی دكتۆران و بەشێكیشیان ڕەخنەگرێكی دیاری بواری هونەری شێوەكارین.
هەروەك بڕیاریشە پێشانگاكە هەتا 31/5بەردەوام بێت
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای