ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

سكچون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا بڵاودەبێتەوە

ئەمڕۆ بەڕ‌ێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لەسلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتای سكچوون هۆشداری دا‌و وتی: “ئەوەی گرنگە كە دایكان و باوكان بزانن چۆن رێگری لەوە بكەن كە منداڵەكانیان لەو پەتایە بپارێزن”.

پشدەر عەبدوڵا، بەڕ‌ێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لەسلێمانی دەربارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سكچوون و رشانەوە لەناو منداڵاندا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هۆكارەكانی زۆربوونی نەخۆشییەكانی سكچوون و رشانەوە دەگەرێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، چونكە لە گەرمادا وشكبوونەوەی منداڵان زیاتر دەبێت، زۆرتر لە هاویناندا سەرچاوەی ئاو پیستر دەبێت لەگەڵ هەڵگرتنی شێوازی هەڵەی خواردن لە وەرزی هاویندا و خواردنی خۆراكە سەر واڵاكان لەلایەن منداڵانەوە.

بەڕ‌ێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان، ئاماژە بەوەشكرد: ئەوەی گرنگە كە دایكان و باوكان چۆن رێگری لەوە دەكەن ئەوەیە, یەكەم ئاو بكوڵێنرێت پاشان سارد بكرێتەوە پێش ئەوەی بخورێت، شۆردنی تەوالێتەكان و پاككردنەوەی خواردن و میوەكان بە باشی پێش خواردنی، هەورەها گەر منداڵێكدا تووشی ئەو نەخۆشییە بوو كەلوپەلەكانی كە بۆی بەكاردەهێنرێت لە منداڵەكانی دیكە جیا بكرێتەوە، گرنگترین كار كە دایك و باوك ئەنجامی بدەن ئەوەیە كە نەهێڵن منداڵەكانیان وشك ببێتەوە لەكاتی سكچوون و رشانەوەدا، گەر نیشانەكانی زۆر قورس نەبوو دایكان و باوكان دەتوانن هەر لە ماڵەوە چارەسەری منداڵەكانیان بە پێدانی شلەمەنی و میوە، بەڵام گەر تای زۆر بەرزبوو، گەشكەی لەگەڵدابوو یاخود نەخۆشی درێژخایەنی هەبوو با بەزووترین كات بێنەنێو نەخۆشخانەكان.

هاوشێوە

ڤیدیۆ