ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

رۆنزی زیاد: پێویستە لەیاسای ئاسایشی خۆراكدا قەرەبووی ژنانی رزگاربوو بكرێتەوە

فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نووسراوێكیان ئاڕاستەی لیژنەی دارایی نوێنەران كردووە بۆئەوەی ژنانی رزگاربووی ئێزدیی قەرەبوو بكرێنەوە.

رۆنزی زیاد ئەندامی لیژنەی كۆچ لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسایتی PUKmedia ی راگەیاند: ئەوان وەك فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران نووسراوێكیان ئاڕاستەی لیژنەی دارایی نوێنەران كردووە كە پەیوەستە بە قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆرستانی داعش لەناوچەكانی شەنگال و بەتایبەتیش قەرەبووكردنەوەی ژنانی رزگاربووی ئێزیدییەكان لەپای ئەو هەموو ستەمكارییەی دەرهەقیان ئەنجامدراوە بەگوێرەی مادەی 8ی ساڵی 2021 لەچوارچێوەی پڕۆژە یاسای پشتیوانی فریاگوزاری لەئاسایش و گەشەپێدانی خۆراك.

جێی ئاماژەیە، ئەنجومەنی نوێنەران تا ئێستا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژە یاسای هەمواركراوی پشتیوانی فریاگوزاری لەئاسایش و گەشەپێدانی خۆراك كردووە كە لەلایەن لیژنەی داراییەوە بۆ پەرلەمان نێردراو ەو واش بڕیارە لەدانیشتنی داهاتوودا كە رۆژی سێ شەممە دەكات خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساكە بكرێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ