ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لقی شەنگاڵی یەکیتی ژنانی کوردستان کرایەوە

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ئەندامانی سکرتاریەت هەر یەک لە خاتو لەیلا عەبدوڵا و خاتو گوڵزار تائیب و خاتو مونیرە ئەبوبەکر و بەرپرس و ئەندامانی لقی یەکیتی ژنانی شەنگال و ژمارەیەک لە ژنانی رزگاربوی دەستی داعش و جەماوەرێکی خەڵکی شەنگاڵ لە ڕێو ڕەسمێکدا لقی شەنگالی یەکیتی ژنانی کوردستانیان کردەوە لەو مەراسیمەدا کە بەرپرسانی حکومەت ومەڵبەندی یەکیتی نیشتمانی کوردستان ئامادەی بون باس لەگرنگی کردنەوەی ئەو لقەو خەباتی بەردەوامی ژنانی ناوچەکە کرا. هەر بەو بۆنەیەوە وتاری بەرپرسی مەڵبەند و ئەندامانی سکرتاریەت پێشکەشکرا و پشتیوانی خۆیان بۆ سەرکەوتنی ئەو لقە دووپات کردەوە .هیوایان خواست ئەو لقە ببێتە کۆکەرەوەی ژنانی هەمو پێکهاتەکانی ناوچەکە.
هەروەها هاوکات پیشانگایەکی کاری دەستی بەم بۆنەیەوە کرایەوە .
لقی شەنگالی یەکیتی ژنانی کوردستان لە لە ساڵی٢٠٢١ دامەزراوەو بەرپرسو ئەندامانی بۆهەڵبژێردراوە و دەست نیشانکراوە و ئەمڕۆ بارەگایان بە فەرمی بۆ کرایەوە .

هاوشێوە

ڤیدیۆ