بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایگەیاند، لەم چەند ساڵەدا نەخۆشی شێرپەنجە لە ناو منداڵاندا زیادیكردووە و ساڵی رابردوو نزیكەی 200 حاڵەت لە منداڵاندا تۆماكراوە.
دكتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە میانی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی فڕەپسپۆری بۆ نەخۆشی شێرپەنجە ئاشكراشیكرد، لە نێو منداڵاندا شێرپەنجە زیادی كردووە و تەنها لە ساڵی 2021 زیاتر لە 180 حاڵەت تۆماركراوە.
وتیشی: “لەچەند ساڵی رابردوو حاڵهتهكانی شێرپەنجە لەنێو منداڵاندا زیادی كردووه، ئەوەش هۆكارەكەی بۆ نهبوونی ژیانێكی تەندروستی دایكان و باوكان دەگەڕێتەوە و بەشێكێكی دیكەشی بۆ جگەرە و نێرگەلەكێشانی دایكان دەگەڕێتەوە”.