به‌زانینی ئه‌و راستییه‌ی كه پایسكل هۆكارێكی فره به‌كارهێنان و ته‌مه‌ن درێژه وه‌ك له‌ماوه‌ی دوو سه‌ده‌ی رابوردوودا ده‌ركه‌وتووه
هه‌روه‌ها هۆكارێكی گواستنه‌وه‌ی ساكار‌و ، به‌رده‌وام و ، جێی متمانه‌و ، پارێزه‌ری ژینگه‌یه
بۆیه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ساڵی 2018 وه بڕیاری دا كه رۆژی 3 ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك بكرێته رۆژی جیهانیی پایسكل
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى پایكسل كه له دوو چه‌رخ پێكهاتووه و له‌گه‌ڵ سوكانێك و دوو په‌یدان و ستۆپ. زیاتر له 150 ساڵ ده‌بێت بە وشێوه‌یه بووه.
ڕ استه ئێسته له رووى دیزاینه‌وه هه‌ندێك گۆڕانكارى تێدا كراوه، به‌ڵام شێوه ساده‌كه‌ى هه‌ر وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه، گۆڕانكارییه‌كان ته‌نیا له شتى ساده كراون، بۆ نموونه چه‌رخه‌كان لاستیكیان بۆ زیاتر كراوه، یان ئێسته جۆرێكیان پایدانه‌كه‌ى شه‌حن ده‌كرێته‌وه
دۆستى ژینگه و مرۆڤ
ئەگەر چی دواى پایسكل چه‌ندان هۆكارى تر‌ى گواستنه‌وه وه‌ك ئۆتۆمبیل و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و فڕۆكه دروست کراون به‌ڵام پایسكل گرنگى خۆى له ده‌ست نه‌داوه بە پێچەوانەوە له هه‌ندێك وڵات به تایبه‌تى لە وڵاتانى پێشكه‌وتوو زیاتر له جاران حكوومه‌ت و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ هوشیار کردنەوەی خه‌ڵك بۆ بەکار هێنانی پاسکیل زیاتر لە هۆکارەکانی تری
گواستنەوە .