مەرجی ئەو پەرلەمانتارە بۆ دەنگدان لە بەرژەوەندی حكومەتی سوید ئەوەیە، “دەبێت سوید بەقسەی توركیا نەكات و بچێتە نێو رێكخراوی ناتۆ”.
رەنگە ئەم هەفتەیە سەرۆك وەزیرانی سوید ناچار بێت چارەنووسی خۆی بخاتە دەستی پەرلەمانتاری كورد، ئامینە كاكە باوە.
بڕیارە لە پەرلەمانی سوید دەنگدانێك بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیری دادی ئەو وڵاتە بەڕێوەبچێت، سەرۆك وەزیرانی سوید ماگدالینا ئەندەرسۆنیش بەڵێنیداوە، ئەگەر لە دانیشتنەكەی ئەم هەفتەیەی پەرلەماندا متمانە لە مۆرگان یۆهانسۆن وەزیری دادی ئەو وڵاتە بسەنرێتەوە، دەستلەكار دەكێشێتەوە. وەزیری دادی سویدیش بۆ مانەوە لە پۆستەكەی، تەنیا پێویستی بە دەنگی پەرلەمانتاری كورد ئامینە كاكە باوەیە.