ڕۆژی جیهانی ژینگە لە 5ی حوزەیرانی هەموو ساڵێكدا، لە ساڵی 1973ەوە، بە بەشداریكردنی حكومەتەكان، بازرگانەكان و هاوڵاتیان بۆ چارەسەركردنی پرسە زەبەلاحەكانی ژینگە بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی جیهانی ژینگەی ٢٠٢٢ لە ژێر ناونیشانی (ئێمە خاوەنی تەنها یەك زەویین) ئاهەنگ دەگێڕدرێت، كە داوای گۆڕانكاری لە سیاسەت و هەڵبژاردنەكاندا دەكرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت ژیان بە هاوسەنگی لەگەڵ سروشتدا بە شێوەیەكی پاكتر و سەوزتر بەردەوامتر بژین، ئێمە تەنها ئەم هەسارەیەمان هەیە، تاكە ماڵی ئێمەیە، پێویستە سەرچاوە سنووردارەكانی بپارێزین.
“ئێمە تەنیا یەك خاكمان هەیە” دروشمی كۆنفرانسی ستۆكهۆڵمی ساڵی ١٩٧٢ بوو كە بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان دروستكرا. دوای پەنجا ساڵ، لەگەڵ سێ قەیرانی جیهانیی گۆڕانی كەشوهەوا، لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندوو و بەردەوامی مەترسی خستنە سەر هەسارەكەمان بەهۆی پیسبوون و بەفیڕۆدان، دروشمەكە لە هەموو كاتێك زیاتر پەیوەندیدارە.
كۆمەڵگە
لەسەرووی هەمووشیانەوە ڕۆژی جیهانی ژینگە سەكۆیەكی جیهانی بۆ ئیلهام بەخشین بە گۆڕانكاری ئەرێنی دابین دەكات، یارمەتیدەرێك بۆ ئەمانەی خوارەوە دابین دەكات:
كۆمەڵگە بۆ ئەوەی بیر لەوە بكاتەوە كە چۆن سەرچاوە سنووردارەكانی زەوی بەكاردەهێنین.
كۆمپانیاكانی بازرگانی بۆ پەرەپێدانی مۆدێلی سەوزترو گواستنەوە بۆ ئابووری سەوز.
جووتیاران و بەرهەمهێنەران بۆ بەرهەمهێنانی بەردەوام.
حكومەتەكان وەبەرهێنان بكەن لە چاكسازی ژینگەدا.
پەروەردەكاران بۆ ئیلهام بەخشین بە خوێندكاران بۆ نواندن.
گەنجان بۆ بنیاتنانی داهاتوویەكی سەوزتر.
وڵاتی میوانداری
ساڵانە ئاهەنگی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی ژینگە لەلایەن وڵاتێكی جیاوازەوە میوانداری دەكرێت كە ئاهەنگی فەرمی تێیدا بەڕێوەدەچێت. سوید وەك وڵاتی میوانداری بۆ ئاهەنگی ڕۆژی جیهانی ژینگە لە ساڵی ٢٠٢٢ هەڵبژێردرا.
سەرچاوە: ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە