پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی فیستڤاڵی گشتی شێوەكاری وموزیك شانۆ ئەنجام دەدات.
لە چالاكییەكانی فیستیڤاڵی گشتی، بەشی هونەری شانۆ خەڵاتی ڕێزلێنان و سوپاسی پێشكەشكرد بە هونەرمەندان گەزیزە عومەر و ئازاد جەلال و فەرهاد عەبدوڵا كە ساڵانێكی زۆر لە خزمەت شانۆدا كاریان كردوە .
لەدرێژەی چالاكییەكانی فیستڤاڵی هونەرە جوانەكان، كۆنسێرتی بەشی هونەری موزیك لە چالاكیەكانی فیستیڤاڵی گشتی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی، لە تەلاری هونەر پێشكەشكرا .
لەچالاكییەكانی ڕۆژی یەكەمی فیستیڤاڵی گشتی، بەشی شێوەكاری بەرهەمەكانی وێنەكێشان، گرافیك سیرامیك و پەیكەرسازی پێشكەش كرد .
ئەم فیستڤاڵەی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی هەتا٦/٦/٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت.