٣ساڵ لەمەوبەر خاتونێکی ماندو نەناسی قاڵبوی بیری کوردایەتی و ئەندامی سکرتارییەتی یەکیتی ژنانی کوردستان دواماڵئاوایی لە یەکیتی ژنان وکەسو کارو هەڤاڵانی کرد .
خاتو عایشە لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەری ئەم شارە پەروەردە بوەو هەر لە مناڵیەوە ئاوێتەی خەباتی نەتەوەیی بوەو لەشۆڕشی ئەیلوولە وە تا شۆرشی نوێ و لە ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناو شار بەردەوام بوە لەخەبات .
لە سەرەتای ڕاپەڕینەوە پەیوەندی بە یەکیتی ژنانی کوردستانەوە کردوە و پلەی ئەندامی سکرتاریەت بوو بەردەوام بوە تادوا ماڵئاوایی .
خاتو عایشە ژنێکی خۆشەویست و ماندو نەناس بو وهاوڕێو هۆگری هەژاران بو هاوکاریی چەندین خوێندکاری کەمدەرامەتی کردوە تاقۆناغی زانکۆ و خوێندنیان تەواو کردوە و دەرچون.
. کەسێکی خۆنەویست وسەلارو نتم بو بۆ یەکڕۆژیش لە کارو چالاکی دانەبڕاوە .
بە داخەوە لە شەوی پێنج لەسەر شەشی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد .
هەزار سڵاو لە ڕۆحیپاکی .
یەکیتی ژنانی کوردستان
٢٠٢٢/٦/٥