ئامینه کاکە باوە پەرلەمانتاری کورد لە مانگی حوزەیرانی ساڵی پاردا.بە مەرجی پشتیوانی دەوڵەتی سوید لە کوردانی ڕۆژئاوا دەنگی یەکلاکەرەوەی بەکابینەی سۆسیال دیموکراتە کانی سوید دا کە لە بەرامبەری ئەماندا لیبڕاڵەکان بونە ئۆپۆزسیۆن .
دەنگی ئامینه کاکە باوە پەرلەمانتاری کورد دەنگی یەک لا کەرەوە بو بو لە نێوان حکومەت وبەرەی ناڕازیدا ،هەردو پارتی سۆسیال دیموکرات ولێبراڵە کان هەر یەکەیان خاوەنی ٣٧٤,دەنگ بون
بە یەک دەنگ ترازوی لایەکیان سەرکەوت .ئەو تەنیا دەنگەش دەنگی ئامینە کاکە باوە بو مەرجی هەبو دەبێت سوید لە پشتیوانی و هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام بێت .
بۆیە حکومەتی سوید لە سۆسیال دیموکراتەکان پێکهات .
دوای یەکساڵ و لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا
مەسەلەی بەشداریکردنی دەوڵەتی سوید لە هاو پەیمانی ناتۆ دا هاتە کایەوە بۆ ئەوەی سوید ببێت بە ئەندام لە نانۆدا ئەمجارەش پێویستیان بە دەنگی ئامینە بو،
تورکیا کەئەندامی ناتۆیە چەند مەرجێکی خستە بەردمیان بۆ بون بە ئەندام ئەویش بڕینی
هاوکاری کوردانی ڕۆژئاوا ودان نان بەوەی کە پارتی کرێکارانی کوردستان پارتێکی تیرۆریستە .
لە دوا دانیشتنی پەرلەمانی. ئەو وڵاتە کە دۆێنێ بو
بەنیازبون دەنگ بدەن بەوەی متمانە لە وەزیری داد وەرگرنەوە ئەمەش دەبووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی حکومەت .
ئامینه دەنگی نەدا بە. وەرگرتنەوەی متمانە لەوەزیری داد و بەم بڕیارەیشی حکومەتی سویدی لە هەڵوەشاندەوە پاراست .
ولەوتارەکەیدا بەرامبەر پەڕلەمانی سوید
وتی. :
من هەر گیز ڕازی نیم کەسێکی وە ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا لە شوێنێکی دورەوە دەستتێوەردان لە دەوڵەتی. سویدا بکات و بیەوێت جارێکیتر کورد بەچەکی کیمیاوی قڕ بکات .
ئامینه کاکە باوە لە گوندی تورجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بوە لە تەمەنی ١٣ساڵیەوە بوە پێشمەرگەی کۆمەڵە .لەساڵی ١٩٩٣چوتە سوید ولە ٣خولی پەرلەماندا هەڵبژێردراوە .
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای