ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بەهۆی هەڕەشەكردن لە كچێك پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی هەڕەشەكردن لە كچێك بە بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی كچێك لە بنكەی پۆلیسی هەواری شار سكاڵا تۆمار دەكات و باس لەوە دەكات، هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لێكراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد.
ئەوەش هاتووە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبار توانیویانە تۆمەتبارەكە بدۆزنەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەدا كە تۆمەتبار وەك هەڕەشە بەكاری هێناوە.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمەتبار تەمەنی 20 ساڵە و بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ