ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنە ئاکتەرو هونەرمەندی ناوداری جیهان جۆلیا رۆبیرتس پێشنیارێک بۆ ژنان دەکات .

ژنە هونەرمەندی جیهانی بە ناوبانگ جۆلیا ڕۆبیرتس وێنەیەکی سادەی بێ ئارایشتی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان داناوە و لە ژێریا نوسیویەتی :
هەوڵدان بۆ گەیشتن بە جوانترین ڕوخسار کوشندە ترین دەردو نەخۆشی ئەم سەردەمەیە. ودەڵێت:
ئێمە هەمیشە ڕوخساری خۆمان بە یەک تۆن ئارایشت و ماکیاژ داپۆشیوە و بۆتۆکس بەکار دەهێنین، دەمانەوێت کێش و بەژنو باڵامان نمونەیی بێت هەر خەیاڵمان لای ڕوخسار و ڕۆکەشە.
هەرگیز بیر لە ڕۆحمان ناکەینەوە کە چەند تێکشکاوەو چەند پێویستی بە نەشتەرگەری
جوانکاری. هەیە.
بیر لەوە ناکەینەوە کە ئێمە خۆمان خۆمانمان خۆش ناوێت ئیتر دەبێت چۆن چاوەڕوانی خۆشەویستی لە خەڵکیتر بکەین .
پێویستیمان بەوەیە یەکەمجار لەگەڵ خۆمان ئاشت بینەوە و پەیمانی خۆشەویستی ببەستین و لە لەناخ ودەرونماندا بەختەوەر بین .
ئەوەی ئەمڕۆ پێویستتە جوانکردنی ناخو ڕۆحتە
جوانی جەستە و شێوە تەنیا جوانیە کی ڕوکەشی کاتیەو بەسەر دەچێت .
پێم خۆشە بەشداریتان بکەم بە ڕوخسارێکی سادەی بێ ماکیاژ و پڕ لە چرچولۆچ ئەو کاتە هەست دەکەم ئێوە منی ڕاستیتان دیوە وزۆر ڕازیم لەو ڕوخسارە پر چرچو لۆچەو لەدڵەوە لام پەسەندەو بەو شێوەیەیە دەتوانم خۆمی خۆم بناسمەو ە .
بەهیوام ئێوەش هەوڵ بدەن سەر لەنوێ خوتانی خۆتانبن و ڕۆح و جەستەتان ئاشت بکەنەوە و دوربکەونەوە لە دەستکاری و شێواندنی ڕوخسارتان .
جۆلیا ڕۆبیرتس ئەکتەر وبەرهەمهێنی بەناوبانگ وبراوەی دەیان خەڵاتی ئۆسکارو هۆلیدە وفیلمەکانی گرانترین تێچوونی هەیە لە ساڵی ١٩٦٧ لە دایک بوە و لە فیلمە بەناو بانگەکانی ژنێکی جوان pretty woman .

و .سەیوان

هاوشێوە

ڤیدیۆ