ئەمرۆ میدیای فەرمی كۆریای باكوور رایگەیاند، چۆ سۆن هوی، دیپلۆماتی ئەو وڵاتە كە پێشتر وەكو جێگری وەزیری دەرەوە كاریكردووە، بە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستنیشانكرا.
بریارەكە بە جۆرێك بووە، دوێنێ هەینی، كیم جونگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور بە بریارێكی فەرمی لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ حزبەكەیدا ئەو وەزیرەی دیاریكردووە.
چۆ سۆن هوی، وەزیری نوێی دەرەوەی كۆریای باكوور زمانی ئینگلیزی بە باشی دەزانێت، لە كاتی دانوستاندنەكانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریكا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپدا، وەك كەسێكی نزیك لە كیم جونگ ئون تەماشادەكرا و لە لووتكەی تڕەمپ و كیم لە ساڵی 2019 دا بەشداربوو.