ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بكوژی ژنەكەی هەولێر دەستگیركرا

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: دوای كەمتر لە سێ‌ كاتژمێر بكوژێكیان دەستگیركردووە كە ئەمڕۆ بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە هاوسەرەكەی كوشتووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: لە گەڕەكی ئاری ژنێك بە ناوی جوان عەزیز حەسەن كە تەمەنی 38 ساڵ بووە لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژراوە.

عەمید دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دوای نزیكەی سێ‌ كاتژمێر لە رووداوەكە راگەیاند كە توانیویانە بكوژەكە دەستگیربكەن كە ناوی (ع. خ) و لەدایكبووی 1984ە.

بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە، تەرمی ژنەكە رەوانەی پەیمانگەی پزیشكیی داد كراوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ