وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان شەش رێكاری بۆ رێگە گرتن لەبڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەركرد:
1ـ پێویستە سەربڕینی ئاژەڵان لە سەربڕخانە فەرمییەكان بێت و بەپشكنین و مۆری فەرمی ڤێتەرنەری بكەوێتە بازاڕ و سەربڕین لە سەر ڕێگەو شەقام و لاكۆڵانەكان قەدەغەیە.
2ـ پشكنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بۆ ئاژەڵەكان بكرێت بەمەبەستی دڵینابوون لە تەندروستییان.
3ـ پێویستە ڕێكارە تەندروستییەكان لە پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و بەكارهێنانی كەلوپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەكان ڕەچاو بكرێت.
4ـ پێویستە لە خاڵە سنووری و فڕۆكەخانەكان، پشكنینی ورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بكرێت كە دێنە نێو هەرێمی كوردستان بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستییان.
5ـ وەزارەت ڕێكاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ مەبەستی دابینكردنی دەرمانی شووشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆر “قڕنە” كە هۆكاری سەرەكی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی تای خوێنبەربوونە لە نێوان ئاژەڵەكان و ئەم هەڵمەتە هەموو هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
6ـ كۆنتڕۆڵكردنی دیاردەی بازرگانیی ئاژەڵان بە شێوەی نافەرمی لە دەرەوە و ناوەوەی هەرێم و عێراقی فیدراڵ، هەروەها ڕێگەگرتن لەهێنانی ئاژەڵی ئەو پارێزگایانەی كە نەخۆشییەكە تیایاندا بڵاو بووەتەوە.