کچە گۆرانیبێژی لاو تاڤێ بورهان لە ئۆپێراهاوسی شاری هانۆڤەر گۆرانی کوردی دەڵێت.
بڕیار وایە ڕۆژی 25/6/2022
کاتژمێر 18:00 کچە گۆرانیبێژی لاو تاڤێ بورھان قەرەداغی لە پرۆگرامێکی ئۆپێراھاوسدا بەناوی ( Open Stage) کە تایبەتە بەگەنجان ، تاڤێ بۆماوەی 20 خولەک چەند گۆرانییەک پێشکەش بکات ، بەزمانەکانی کوردی و ئینگلیزی و فەڕەنسی و ئەڵمانی لەگەڵ پارچە ئۆپێرایەک . ئەمە بۆ یەکەمجارە کچە کوردێکی لاو ھەڵبژێررێت تا لەو پرۆگرامەدا بەشداری بکات.
تاڤێ بورهان کچی هونەرمەند بورهان قەرەداغییە و یەکێک بوو لە خوێندکارانی قوتابخانەی فەرەنسی لە سلێمانی و پاش گەیشتنی بە ئەوروپا گەشەی بە هونەری گۆرانی وتن و خوێندنی زمان داوەوە و تا ئێستا خاوەنی ژمارەیەک کلیپە کە بە زمانی کوردی و فەرەنسی تۆماری کردووە و لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە بڵاوی کردۆتەوە.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای