ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

وەزارەتی تەندروستی رێكاری بەپەلە تایبەت بە سكچوون و رشانەوە دەگرێتەبەر

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیاندراوێكدا گرتنەبەری رێكاری تایبەتی بە كۆنتڕۆڵكردنی پەتای سكچوون و رشانەوە راگەیاند.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە: وەزارەتی تەندروستی ڕێكاری توند دەگرێتەبەر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەكانی سكچوون و ڕێگەگرتن لە نەخۆشی كۆلێرا و پلانی فراوان بۆ دادەنێت.

ئاماژە بەوەشكراوە: رێكارەكان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی تەندروستی پارێزگا و ئیدارەكان دەكرێت بۆ چڕكڕدنەوەی كاری پێویست بۆ چالاكردنی لیژنەكانی فەرمانگە، پارێزگا، ئیدارە سەربەخۆكان، تیمەكانی دۆزینەوەی حاڵەت، پەتازانی، توانای تاقیگە و پشكنین، دەرمان و پێداویستی پزیشكی و نەخۆشخانەكان بۆ پێشوازیكردنی توشبووان.

ئەوەشخراوەتەڕوو: هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكانی شارەوانی و كشتوكاڵ دەكەن و هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیان فراوان دەكەن، لەڕێگەی دەزگاكانی ڕاگەیاندن و مامۆستایانی ئاینی و چاودێریكردنی شوێنە گشتیەكان لەناو بازاڕ و چێشتخانە و سەرچاوەكانی ئاو خواردنەوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ