ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

٦/٢٠ ڕۆ ژی جیهانی پەنابەرانە

پەنابەر ئەو کەسانەن کە لەپێناو گەیشتن بە شۆێنێکی ئارام کەژیانیان پارێزراو بێت یان بۆ گەیشتن بە شوێنێک کەبتوانن ژیانی خۆیان بەرەو پێش بەرن کەلە وڵاتی خۆیاندا بۆیان نەڕەخسێت کۆچ دەکەن بۆ وڵاتانی تر.
لەوانەیە هۆکاری پەنابەری جیاوازبێ ،هەندێ بەهۆی چەوساندنەوەی فکریەوە یان بە هۆی چەوساندنەوەی ئەتنیکی دینی وسیاسیەوە
یان لەبەربرسیەتی وگەران بەدوای بژێوی ژیاندا.
پەنابەری مافی هەمو مرۆڤێکە بەبێ جیاوازی
مافێکە لە مافەکانی مرۆڤ کە نەتەوەیەکگرتووەکان چەسپاندویەتی وهەمو کەس ئازادە لە هەر کوێەکی ئەم سەر زەمینە
بژی کەخۆی هەڵی دەبژێرێ . وپێویستە بەپێی ڕێکەوتنامە نێو دەوڵەتیە کان هەمو مافێکی پارێزراو بێت و هاوتای هاوڵاتیانی ئەسڵی ئەو وڵاتە بێت .
لەم ساڵانەی دواییدا لێشاوێکی بەهێزی پەنا بەران لە جیهاندا سەری هەڵداوە لە ئەنجامی جەنگو ململانێ وبرسێەتی کەبوەتە هۆی بار گرانیەکی جیهانی سەرەڕای بڵاو بونەوەی فیکری توند ڕەوی وڵاتان توانای لە خۆگرتنی پەنابەرانیان نەماوە و وەک جاران ڕۆژانە
پەنابەران لەپێناو گەیشتن بە شوێنێکی ئارام دەبنە قوربانی .کەم نین ژمارەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە لەڕێگای کۆچدا بۆ وڵاتێکی تر .
کوردستانیش بەدەرنیە لە لێشاوی کۆچ بەتایبەتی گەنجان بەهۆی ئەو هەمو قەیرانو نابەرابەری و بێکاریەی لەناو گەنجاندا هەیە ناچار دەبن سەری خۆیان هەڵگرن و خویان بدەنە دەست قەدەرێکی نادیار .
بەهۆی قەیرانەکان و شەڕی داعشەوە لەناو وڵاتیشدا پەنا بەری بەردەوامە و ژمارەیەکی زۆر لە هاو نیشتمانیان بەهۆی ڕوداوەکانەوە لە وڵاتی خۆشیاندا هەر پەنابەرن لەکەمپو ئۆردوگانکاندا دەژین .

هاوشێوە

ڤیدیۆ