بەمەبەستی ئامادەكردنی ئاماری كارو چالاكیی لقەكانیان بۆ ساڵەكانی 2020 تا 2021، بەشی ئاماری یەكێتی ژنانی كوردستان خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە پێنج لقی یەكێتی ژنانی كوردستانو رێكخراوێك.




لەمەراسیمێكدا ئەمڕۆ لەتەلاری تەوار، خاتوو كافیە سلێمان سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە هەر یەك لەلقەكانی (گەرمیان، خانەقین، بادینان، سۆران، چەمچەماڵو رێكخراوی ئەتیاف).