ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

چالاکیەکی گەورەی ھونەری لەسلێمانی بەرێوەدەچێت

لە میانی کارو چالاکیەکانی گروپی شانۆی ھاوڕێیانی
گەزیزە، میوانداری گروپێکی شانۆی دەکەن لەرۆژھەڵاتی کوردستانەوە.

شەھێن سابیر بەرپرسی ڕاگەیاندنی گروپی شانۆی ھاوڕێیانی گەزیزە ڕایگەیاند، بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاکیەکی ھونەری گروپی شانۆی ھیوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە دێنە پایتەختی ڕۆشنبیری و لەلایەن تیپی شانۆی ھاوڕێیانی گەزیزەوە میوانداریان دەکرێت.

وتیشی:”گروپی شانۆی ھیوا گروپێکی پر ئەزمونن لەبواری شانۆدا و تیپی شانۆی ھاوڕێیانی گەزیزە لە چالاکیەکانیدا، ئامانجیەتی لەسەر بنەمای ئاڵو گۆڕی کولتووری و ھونەری پەیوەندییەکی بەھێز لەگەڵ باکور و ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوادا دروست بکات، تابتوانرێت زۆرترین چالاکی ھونەری رۆشنبیری لەشارەکە ئەنجام بدرێت، کە ئایندەی کارکردن لەکوردستان بەھێزتر دەکات”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ