ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

جارێكی تر حکومەتی سوید کەوتەوە ناو دەستی ئامینەی کاکە باوە

ئەمڕۆ لە پەرلەمانی سوید، بودجەی نیوە ساڵی دووەم دەخرێتە دەنگدان. حکومەت بە پشتگیری پارتی سێنتەر، بودجەی ئامادە کردووە و لایەنی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستڕەویش پڕۆژەی بودجەی خۆی هەیە. دەنگدەرانی هەرلایەکیان 74 دەنگن. واتا دەنگیان وەک یەکە، بۆیە دیسان دەنگی ئامینە دەبێتە پارسەنگ و بودجەی دەوڵەت یەکلایی دەکاتەوە. ئەگەر ئەو دژی بودجە دەنگ بدات، ئەوا دەوڵەتی سۆسیال دیموکرات، ناچارە بە بودجەی لایەنە ڕاستڕەوەکان کار بکات، تا کاتی هەڵبژاردنی ئایندە و ئەمەش کارەساتە.
ئەم بەیانییە ئامینە لە وتوێژی تەلەفزیۆنی، گوتی تا ئێستا بڕیارم نەداوە چۆن دەنگ دەدەم و دەوڵەت دەبێت مەرجەکانم جێ بەجێ بکات: کە یەکەمیان دانەدواوەی مەرج و داخوازیەکانی تورکیایە بۆ چوونە ناو ناتۆ. دووەمیشیان دەبێت لە خاڵێکی بودجەدا، بڕە پارەیەک ئامادە بکرێت بۆ کار کردن لەسەر زەبر و زەنگ لە دژی ژنانی بە بنەچە بیانی، بەناوی شەڕەفەوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ