دوای ئەوەی ئەشکەنجەی مرۆڤەکان بە شێوەیکی بەربڵاو لە جیهاندا ڕوی دا وبەتایبەتیش ئەشکەنجەی ئەوانەی کەلەزیندادان وبە هەر هۆیەک هەبێت بەند کراون سیاسی بێت یان هەر تاوانێکی ئاسایی زۆر بە نامرۆڤانە ئەشکەنجە دەدرانو زەبرە زەنگی نامرۆییان بەرامبەر دەکرا بۆ دان نان بەتاواندا یان دەر خستنی راستی وهەڵماڵینی پەردە لەسەر هەرتاوانێک
.ئەم دیاردەیە لەزوربەی کۆمەڵگاکانی مرۆڤایەتیدا دەبینرێت و هەیە .
ئەشکەنجە بەواتا مرۆڤانە کەی گەیاندنی زەرەری جەستەیی یان دەرونیە لەلایەن مرۆڤێکە و بۆ یەکێکیتر یان لەلایەن دەسەڵاتەوە بۆ سەرکوتکردنی کەسانی یاخی یان دەرچو لەیاسا .ئەشکەنجە دەبێتە هۆی شکاندنی کەرامەتی مرۆڤ سەرەرای ئازارو زەرەرە جەستەییەکەی .
کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی لەساڵی ١٩٩٧بڕیاری قەدەغەکردنی ئەشکەنجەی بەبڕیاری ٥٢/١٤٩ دەرکرد داوای لەوڵاتانی جیهان کرد کە پابەند بن بەو بڕیارەوە .هەروەها ڕۆژی ٢٦ی حوزەیرانی دەستنیشان کرد بە ڕۆژی جیهانی هەڵاواردن دژی ئەشکەنجە و زەبرە زەنگ .
بەڵام سەرەڕای ئەم بڕیارانە بەداخەوە تا ئەم کاتەش ئەشکەنجەو زەبروزەنگ درێژەی هەیە و بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێو دەوڵەتی زەبروزەنگ وتوندو تیژی لە زوربەی کۆمەڵگاکاندا هەیە. وزۆربەی دەسەڵاتەکان بەکاری دەهێنن
جگە لەو سزای جەستەییە ی کەلە مێژودا ئەنجامدراوە بەمەبەستی قرکردنی ڕەگەزی وەک ئەوەی سەردەمی حوکمی نازیەکان و ئەوەی بەندیخانەی ڕژێمەدیکتاتۆریەکانی وەک ڕژێمی سەدام حوسەین .
وەرزش بووەتە خولیا و حەزی هەموو ئەندامانی خێزانێکی سلێمانی
ژیانەوە: شەونم محەمەد، شاناو تاڵیب هەریەك لە یارییەكانی گۆڕەپانو مەیدانو