ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

دوڕوداوی کوشتنی ژنان شەقامی عەرەبی وجیهانی هەژاند .

هەفتەی ڕابوردو کچەخوێندکارێکی زانکۆی مەنسورە لەمیسر بە ناوی نیرە ئەشرەف بەشێوەیەکی دڕندانە لەبەردەم دیواری زانکۆدا تیرۆر کرا و گیانی لەدەستدا.
لەلایەن کورێکەوە کە گوایە داوای پەیوەندی خۆشەویستی لێکردووە و کچەکە ڕەتی کردوەتەوە ئەویش لە بەرامبەردا بەو شێوەیە دڕندانەیە دەیداتە بەر خەنجەر وکچەکە گیان لە دەست دەدا . دوەمیان تێرورکردنی کچە خوێندکارێکی ئوردنیە بەناوی ئیمان ڕەشید لە زانکۆی علومی تەتبیقی لە ئوردن
کەلەنا و حەرەمی زانکۆدا دەدرێتە بەر دەستڕێژی گولەو بەرسەری دەکەوێت و دەمو دەست گیان لە دەست دەدات .و پۆلیس لێکۆڵینەوە دەستپێدەکات بەڵام تاوان بار دەستگیر نەکراوە و دەنگوێ ئەوە هەیە کە خۆیشی کوشتبێت بەڵام هێشتا پشت ڕاست نەکراوەتەوە .
ئەم دوڕوداوە لە لایەن یاساناس و پارێزەرانی مافی مرۆڤ وڕێکخراوە مەدەنیە کانەوە ناڕازی زۆری لێکەوتەوە ڕایانگەیاند ئەم تاوانانە دەچێتە خانەی توندو تیژی و تیرۆر دژبە ڕەگەزی مێ لەکۆمەڵگای پیاو سالاریدا . جەختیان کردەوە کە لەم کۆمەڵگا پیاو سالاریانەدا شوێنێکی ئارام بۆ ژنان نەماوە . هەروەها داواکارن کە پڕۆژەی نوێ هەبێت بۆ ڕێگریکردن لە دوبارە بونەوەی ئەم جۆرە تاوانانەو دەبێت تاوانباران سزای یاساییان بەسەردا بچسپێنرێت .

هاوشێوە

ڤیدیۆ