ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ڕوداوی کوشتنی بێژەرێکی ژن لە میسر بەدەستی مێردەکەی جارێکیترشەقامی میسری هەژاند .

دوای ئەوەی ژنە بێژەری میسری شەیما جەمال بو ماوەیەک دیار نامێنی ،مێردەکەی کە دادوەرە ڕاگەیاندنێک لە بارەی دیار نەمانی ژنەکەیە وە دەدات بە پۆلیسی قاهیرە وپیێان دەڵێت کە ژنەکەی دیار نەماوە . دوای٣ هەفتە لە دیارنەمانی بەهۆی شۆفێرەکەیەوە دەزانرێ کە لەلایەن خۆیەوە کوژراوەو لەناو باخی
ماڵەکەیان
خراوەتە چاڵەوە. وتائێستا ئەو دادوەرە نەگیراوە بەهۆی ئەوەی پارێزبەندی دادوەریی هەیە ،بەڵام ئەنجومەنی دادوەری ئەو وڵاتە داوای کردوە ئەو پارێزبەندیەی لێوەرگیرێتەوە وبەزوترین کات لە لایەن پۆلیسە وە بدۆزرێتەوە بدرێت بە دادگا .و هەروەها داداگا ناو ی داوەبە پولیسی سنورەکان بۆ ئەوەی ڕێگری چونە دەرەوەی وڵاتی لێبکرێت .
شایانی باسە ئەم دادوەرە ماوەی ٨ ساڵ لەگەڵ شەیما هاوسەرگیری کردوە سەرەتا هاوسەرگیری
عورفی بوە بەڵام بۆ پێنج ساڵ ئەبێت بەڕەسمی لەداگادا مارەی کردوە. بەپێی وتەی هاوڕێکانی شەیما ناکۆکی کەوتووتە نیوانیاوە ویستویانە جیا ببنەوە بەڵام مێردەکەی کوشتویەتی وتەرمەکەی شاردوەتەوە .
مێردەکەی شەیما سەرەرای ئەوەی دادوەرە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی یانەی دادگادا دەنگی پێویستی هێناوە بۆ سەرۆکایەتی یانەی دادوەران .
ئەم ڕوداوە یەکێکیترەلەو زنجیرە ڕووداوانەی توندوتیژی و کوشتنی ژنان کەلەم دواییەدا لە وڵاتانی عەربی ڕوی داوە .

هاوشێوە

ڤیدیۆ