ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

فرمێسک گۆرانی (کیژێکی کوردم) بڵاو دەکاتەوە

خانمە هونەرمەند: فرمێسک، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی (کیژێکی کوردم) بڵاوکردەوە و دەڵێت: “ئەم گۆرانیەم تایبەتە بۆ ئەو ژنانەی خوێنیان بە ناڕەوا رژاوە و دەڕژێت

فرمێسک حافیزلەگەڵ بڵاوکردنەوەی گۆرانیە نوێیەکەی نوسیویەتی: زۆر سەیرە کە هەموو ژنانی کورد لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەبێت هەوڵ بدەن بیسەلمێنن کە ژنن، کە تۆ ‌دەبێت دوەم نەبیت ، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هێشتا لە شەڕداین، کە ژن واتە من تەنها لە ڕوی جەستەیەوە جیاوازم لە پیاو.

دەشڵێت: سەرەڕای هەمو پشت وتنێک منی ژن هێشتاش خەبات دەکەم بۆ ئەوەی بیسەڵمێنن کە لەڕوی عەقڵەوە جیاوازیم لەگەڵ پیاو نیە، عاشق دەبم، حەزم لە ئازادبونە و حەزم لە خوشەویستیە.

ئەم گۆرانیە نوێیەی ‘فرمێسك’ خۆی ئاوازی بۆ داناوە، ڤیدیۆی گۆرانیەکەش لەلایەن ئۆریا ئیڤاکەوە دروستکراوە.

فرمێسک لەبارەی گۆرانیەکەوە دەڵێت: “ئەم گۆرانیەم تایبەتە بە هەمو ئەو ژنانەی کە خوێنیان بە ناڕەوا رژاوە و دەڕژێت بۆ ژن، بۆ ژیان و بۆ ئازادی

فرمێسك حافزی خەڵكی شاری مهابادە لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی، زیاتر لە ١١ ساڵە دەستی بە هونەری گۆرانی وتن كردووە و سیدی و كلیپەكانی بڵاو دەكاتەوە، یەكەم گۆرانیی بەناوی “مەی”ە ودوای ئەوە چەندین کلیپ و گۆرانی بڵاوکردووەتەوە
تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ