وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم ئاماری دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەتی لە ھەرێم ڕایگەیاند، دەستیان گرتووە بەسەر دوو ھەزار و ٢٢٨ دەمانچە و ھەزار و ٨١١ چەکی جۆری کڵانشینکۆف و سێ ھەزار و ٢٢ تاپڕ و بادی، ھەروەک دەستیشگیراوە بەسەر ٢٦ ھەزارو ٥٢٣ فیشەکی تاپڕ و ٩ ھەزار و ٥٢٤ فیشەکی کڵاشینکۆف و ٧٤٨ فیشەکی دەمانچە.
دوای بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بۆ رێگرتن لە بڵاوبونەوەی چەکی بێ مۆڵەت لە پارێزگاکان و ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم، ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و داخستنی شوێنەکانی چەک فرۆشتن دەستپێکردوە.