توشبوانی شەكرە ئەگەر توشی سكچون و ڕشانەوە بون دەبێت بەپەلە سەردانی نەخۆشخانە بكەن، لەبەر ئەوم هۆكارانەی خوارەوە :
١ – نەخۆشی شەكرە پڕۆتین زۆر فڕێ ئەدات لە ڕێگەی گورچیلەكانەوە بەمەش گورچیلەكان فشاریان زیاتر ئەكەوێتە سەر و سست ئەبن، بە سكچوون و ڕشانەوە ئەم فشارە زیاتر ئەبێت.
٢- سیستمی بەرگری لەش لە توشبوانی شەكرەدا لاوازترە لە كەسانی ئاسایی بەمەش زیاتر و زۆرتر تووشی هەوكردن ئەبن و گورچیلەیان بە باشی ئیش ناكات، بە سكچوون و ڕشانەوە ئەم كاریگەرییە زیاتر ئەبێت شەكرەیان زیاتر بەرز ئەبێتەوە.
۳ – هەندێ دەرمانی شەكرە قورس و بەهێزن، سكچوون و ڕشانەوە زیاتر ئەكەن و فشاری زیاتر ئەخەنە سەر گورچیلەكان، بۆیە لەو حاڵەتانەدا پێویستە زوو دەرمانەكانیان بۆ ڕێكخرێتەوە.
هەر بۆیە نەخۆشانی شەكرە لەكاتی تووشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە پێویستە زوو چارەسەری پێویستو گونجاو وەرگرن بۆ ئەوەی دووركەونەوە لە كێشە تەندروستییەكان.
د.داهات حەوێزی
پزیشكی پسپۆری نەخۆشیەكانی هەناوی و شەكرە.