ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

خانمێکی تەمەن 86ساڵ وەک کۆنترین کارمەندی ناو فڕۆکەیە

“پیت ناش” خانمێكی تەمەن 86ساڵە کە لە ساڵی 1957وەک کارمەندێکی ناو فڕۆکە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە گەشتیاران لەناو فڕۆکەدا کاری کردوە، بەهۆی بەردەوامی لە کارەکەیدا دەتوانێت ژمارەی پێوانەی تۆماربکات.

ئەم خانمە لە هێڵی ئاسمانی ئەمریکی کاردەکات وەک خۆشی ئاماژەی پێداوە لە ماوەی کارکردنیدا بەشێکی زۆر لە گەشتەکانی نێوان نیویۆرک و بۆستن و واشنتۆن بەسەر بردووە، بەهۆی ئەوەی ڕێگەی پێدراوە شەوانە بگەڕێتەوە ماڵەکەی و ئاگاداری کوڕە نەخۆشەکەی بێت.

هەر لە هەواڵەکەی ماڵپەڕی دەیلی مەیل هاتووە کە “پیت” باسی لەوە کردوە لە ماوەی کارکردنیدا بەردەوام ئاگاداری کێشی بووە، بەهۆی ئەوەی یەکێک بووە لە مەرجەکانی کارەکەی، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو گەشتە زۆرانەی کە لە ماوەی کارکردنیدا ئەنجامیداوە ئەو نارەحەتیانەی تێیپەڕاندوە دەیەوێت تا ئەو کاتەی توانای هەیە کاربکات و خانەنشین بوون ڕەتدەکاتەوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ