ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر (۲٤) کاتژمێر کراوەدەبن

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی ، بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز ، جگە لەنەخۆشخانە فریاکەوتنەکان سەرجەم نەخۆشخانەو سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیای و سەنتەری چارەسەر بەتیشكی شێرپەنجەی سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە وەتیمەکانی (چاودێری تەندروستی ،پشکنینی ئاو ، نەخۆشیە گوازراوەکان) بەردەوام دەبن لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشکگر ئەمە جگە لەوەی هەریەک لە کلینیکە ڕاوێژکارییەکانی تایبەت بەپشکنینی کۆرۆنا کراوەدەبن ،

داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێزیش دەکەین لەکاتی بونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن ،،

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی

هاوشێوە

ڤیدیۆ