Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
هەندێك لەبەكارهێنەری تۆڕەكۆمەڵاتییەكان بڕیار لەسەر رووداوەكانی ڕۆژ دەدەن و قسە لەسەر ژیانی تایبەتی مرۆ ڤەکان دەكەن . – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

هەندێك لەبەكارهێنەری تۆڕەكۆمەڵاتییەكان بڕیار لەسەر رووداوەكانی ڕۆژ دەدەن و قسە لەسەر ژیانی تایبەتی مرۆ ڤەکان دەكەن .

رۆژین علی، توێژەری دەروونی وشارەزا لە چارەسەری دەروونی وكۆمەڵایەتی لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی تەوار باسی کاریگەری تۆڕەکۆمەلایەتییەکان دەکات لەسەر ژیانی رۆژانەی تاکی کۆمەڵ و دەڵێت:” تۆڕەکۆمەڵاتییەکان سوود و زیانیشی هەیە بۆیە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەلە بەکارهێنانی بکرێت و پێویستە خێزانەکان ئاگاداری منداڵەکانیان بن لە بەكارهێنانی هەمووئەو پلاتفۆرمە نادروستانەی بەکاری دەهێنن

دەقی چاوپێكەوتنەكە :

تەوار: تۆڕەكۆمەڵاتییەكان كاریگەری لەسەر ژیانی تایبەتی خەڵک هەیە؟

رۆژین عەلی: ڕەنگە کەم کەس هەبێت لە ئێمە رۆژانە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەکارنەهێنێت، ئەمەش کەم یان زۆر کاریگەری لەسەر ژیانی تاک دروست دەکات جا خراپ بێت یان باش، لە راستییدا کێشەلەخودی بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵاتییەكان نییە، بەڵكو چەندێتی وچۆنیەتی بڕیار دەدات لەسەر زیانەكانی، بێگومان ناتوانین بڵێین هیچ سودوێکی نییە ، چونكە زۆرێك لەكارەكانی بۆ ئاسان كردوین، بۆیە دەکرێت بڵێین پێویستی بە رێکخستن هەیە تا زیان بەتاك وچواردەورو كۆمەڵگاش نەگەیەنێت،هەروەها زیانیشی هەیە زۆركەس قوربانی زۆربەكارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانن، رۆژانە چەندین کێشەی خێزانی بە هۆیەوە روودەدات .
کە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هۆکاری سەرەکی ئەو کێشانەن. لەبەرئەوە دەتوانین بیهێنینە بەرچاومان كە دوای بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵاتییەكان خاوەنی چ هەستێكین ئایا شادوئارام یان ماندووو هیلاك بیربكەرە وەرۆژانە چەند هەواڵی ناخۆش دەبیستی كە بەركەوتنی هەیە لەگەڵ چاو وگوێمان، هەموو ئەمانە لەناخی ئێمە ون نابن، گرێی درێژخایەن دروست دەكەن، گۆران وبارودۆخی دەروونی و تەندروستی جێدەهێڵن.

تەوار: چین ئەو کاریگەریانە و چۆن دەبنە کێشە ؟

رۆژین : تۆڕەكۆمەڵاتییەكان كاریگەری لەسەر ژیانی تاك زۆرە، بەهۆی بەكارهێنانی رۆژانە و ئاسان دەستکەوتنیەوە، دونیای تۆڕەكۆمەڵاتیەكان دونیای مەجازی ئێمەن، لەئێستادا . تۆڕەكۆمەڵاتیەكان دونیای كردوە بەدوو بەشەوە، بەشێكیان، دونیای راستەقینەی ئێمەن بەشێكی تریشی دونیای مەجازی و شاراوەی ئێمەیە، ئەوەی دونیای راستەقینەی قورس ومەحال بێت لە دونیای تۆڕەكۆمەڵاتیەكان بەوشێوەیە نییە پێچەوانەکەیەتی ، كەسێك نەتوانێ ئەوەی دەیەوێت بیڵێت بەهۆی كۆمەڵێك داب ونەریت وعورف ویاساو پێوەر ەوە، ئەوا لە دونیای مەجازی وتۆڕەكۆمەڵاتییەكان دەتوانێت ناووڕووی خۆی بشارێتەوە، یاخود هیچ بەرپرسیارێتیەك هەڵنەگرێت، بۆیە دونیای تۆڕەكۆمەڵاتیەكان مەجازونادیارە ناو و رووەكان ونن، بەكارهێنەر حەزی دروست بون وتێدامانەوەی لەو دونیایەدا زۆرە ، پێچەوانەوەی دونیای راستەقینەیە.

تەوار: بۆچی خەڵک لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکاندا قسە لەسەر هەموو شتێك دەکەن بە جۆرێک دەبنە پسپۆڕ لە هەمو وبوارە کاندا ؟,

رۆژین :بەڵێ بەدڵنیاییەوە ئەوە راستە لەبەرئەوەی یاسا و پێوەر نییە، بەهۆكاری ئاسان چونە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە، هەركەسێك ویستی لەسەر هەرچیەك بدوێت و مەبەستی بێت دەیکات بێ فلتەرو پێوەر،
دونیای تۆڕەكۆمەڵاتیەكان دونیای پسپۆران نییە و ئەمەش زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ ناهۆشیاری تاکەکانی كۆمەڵگا، قسەكردن لەسەرهەر بابەتێک رۆژانە لەڕێگەی لایڤ وكۆمێنتەكانەوە. دەبێت خوێندنەوەمان بۆی هەبێت كە بكوژە خەوتوەكان زۆرن و چاوەڕێی هەل ودەرفەت دەكەن ، بۆ خۆدەرخستن ودەركەوتن
، لەبەر ئەوە گۆزە ئەوەی لێدێتەدەرەوە كە تیایەتی لەخاكێكدا كە گوڵ دەچێنرێت ئەو بەرهەمەی كە چاوەڕوانی شین بوونی لێدەكرێت تەنیا گوڵە، لەكۆمەڵگایەكدا كە پڕە لە هەواڵی ناخۆش ونادروست بەبێ فلتەر و بەربەست دەست خەڵک دەکەوێت ، ئەوەی لە هەمووی ناخۆشتر ئەوەیە، كە زۆرجار ئەم خراپ بەکار هێنانە دەدرێتە پاڵ نەخۆشی دەروونیەوە . تاوانبارەكان لەژێر چینی نەخۆشیە دەروونیەکاندا خۆیان دەشارنەوە، لەكاتێكدا كەمن ئەوانەی نەخۆشی دەروونیان هەیە تاوانی لەو شێوانە ئەنجامبدەن، ئەگەرچی
ئەم تروس ودڵەڕاوكێیە گواستراوەتەوە بۆ ئەوانیش .

تەوار: چی بكرێت بۆ كەمكردنەوەی ئەم جۆرە دیاردانە؟

رۆژین علی: بۆبڵاوبكرنەوەی هۆشیاری ، لەڕێگەی پەروەردەوە كا رلەسەر بیروهزی تاك بكرێت، لەسەر رێكخسنی كۆمەڵێك چالاكی ونوسراو بڵاوكراوە، سمینارو خولی ڕاهێنانەوە، ڕاگەیاندن و میدیاش ڕۆڵێكی گرنگیان هەیە، لەم قۆناغەدا سەرەڕای دانانی كۆمەڵێك پەیڕەوبەرنامەی چڕوپڕبۆ ڕێنمایی وهوشیاری لە چۆنیەتی بەکار هێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ، ئەوەی گرنگە بیڵێم و مەبەستمە ڕۆڵ وكاریگەری خێزانە كە دەبێت زۆر ئاگاداری ڕۆڵەكانیا بن، و ئاگاداری بەكارهێنانی هەمووئەو پلاتفۆرمە نا دروستانە بن ئەو یارییە ئەلیكترۆنیانە بن، کە منداڵەکانیان بەکاریدەهێنن، چونكە هەندێك یاری هەیە رەنگە ببێتە هۆی دروستکردنی كەسی شەڕانگیز و هەستی تاوانی لادروست بكات ، بۆیە گرنگە بۆ هەموو ئەمانە رێكخستن وبەرنامە و پلانمان هەبێت.

ئا:تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ