ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەک ژن توانی ڕێڕەوی مێژو بگۆڕێت

لەساڵی١٩٥٥ ژنێکی ڕەش پێستی ئەمریکایی بە ناوی ڕۆزا بارکس ویستی سواری پاس ببێت و بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە کورسییەکی بەتاڵی بینی وە لەسەری دانیشت،
دوای تۆزێک پیاوێک سەرکەوتە پاسەکەو داوای لێکرد کورسیەکەی بۆ چۆڵکات .( بەپێی یاسای ئەوکاتەی ئەمریکا لەساڵی پەنجاکانی سەدەی ڕابوردودا ئەگەر سپی پێستێک بە پێوە بوایە دەبوو ڕەشپێستەکان شوێنەکانی خۆیانیان بۆ چۆڵکەن لە شوێنە گشتیەکاندا)
ڕۆزا بڕیاریدا کە بە هەڵوێستێکی ئازایانە داواکاری سپی پێستەکە ڕەت بکاتەوەو پێچەوانەی ئەو یاسیایەبێت کە بە هۆیەوە هەزاران رەشپێست دەچەوسێنرێنەوە
پیاوە سپیەکە زۆر توڕەبو وتێی خوری :
بۆ ئەو کورسییە چۆڵناکەی ؟ وداوای لە شۆفێری پاسەکەکرد کەبەزۆر کوسیەکەی پێ چۆڵکات
بەڵام ڕۆزا لە شوێنی خۆی لەسەر کورسیە کە نەجوڵاو هەردانیشتو گوێی پێنەدان .
دوای چەند چرکەیەک پۆلیس گەیشت و ڕۆزایان باڵبەست کرد و بردیان بۆ بەندیخانەوە دایان بە دادگا وداگا بڕیاری غەرامەی بە سەردا سەپان.
بەڵام ڕۆزا بوێرانە هەرلەسەر هەڵوێستی خۆیبو ڕازی نەبوو غەرامە کە بدات .
کاتێ ڕەشپێستەکان بەم کارەیان زانی لەسەرتاسەری ئەمریکادا مانیان لەسواربونی پاس گرت و مانگرتنەکە یان ٣٨١ ڕۆژی خایاند و زوربەی شارەکانی گرتەوە .
بە ناچاری دادگای باڵای ئەمریکا لە واشنتۆن لەساڵی ١٩٥٦ بڕیاری نەهێشتنی جیاوازی ڕەگەزی دالە گشت شوێنە گشتیەکاندا.
لەساڵی ١٩٦٤ یاسای ئازادیە مەدەنیەکانی دەرکرد کەتیایدا جیاوازی ئەتنیکی بەتاوان دادەنرێت و نابێت جیاوازی ڕەنگی مرۆڤەکان بکرێت .
ئەم شۆڕشە گەورەیە بە تەنیا ژنێک کرا

ڕۆزا لەساڵی ٢٠٠٥دا کۆچی دوایی کرد .

کلینتۆن سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی ڕۆزادا وتی :
بەهۆی کارێکی سادەی ڕۆزاوەکەرازی نەبو کورسی پاسەکە بەجێ بێڵێ :
فێری کردین چۆن لە واتای ئازادی تێبگەین و ڕێزی لێ بگرین .

و. سەیوان

هاوشێوە

ڤیدیۆ