ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

دیانا سندی ئەو کچە کوردەی گەیشتە ناسا

کچە ئەندازیارێکی کوردی باشور بە ناوی دیانا سندی لە ئاژانسی ناسا کاردەکات .
دیانا کچێکی کوردەو لە بەغدا لە دایک بوەو
بە ئەسڵ خەڵکی زاخۆیەو لەساڵی ٢٠٠٨ چوەتە ئەمریکاو لەگەڵ ئەو هەمو بەربەستەی کەلەبەردەمیدا بوە توانیویەتی بڕوانامەی
بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری کیمیادا بە دەست بهێنێت .
لە ساڵەکانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ بوەتە یاریدەدەری سەرپەرشتیاری کۆمپانیای سی ورلد.
دیانا یەکەم ئەندازیاری گەنجە کەلە بواری پەرەپێدانی ئەو موشەکانەی بۆ مەبەستی ئاشتی و لەپێناو دۆزینەوەی نهێنییەکانی بۆشایی ئاسمان بە کار دەهێنرێت ودەبێتە هۆی جوڵەی مانگە دەستکردەکان کار بکات .
ئەم ئەندازیارە کوردە ئیستا لە ئاژانسی ناسا کاردەکات و بەشدارە لە ڕونکردنەوە و ڕاڤەکردنی ئەو وێنە گەردونیانەی کە ئاژانسی ناسا لەم چەند ڕۆژەدا بەهۆی تەلسکۆبی جیمس وێب ەوە بڵاوی کردەوە کە پێشکەوتنێکی زانستی بێوێنەیە و جیهانی سەرسام کردوەو پەی بە چەندین نهێنی گەردونی بردوە .

هاوشێوە

ڤیدیۆ