ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ڕەسمێکم بگرە بۆ یادگاری نەوەکو بمرم

ئەمە وتەی خاتو گەلاوێژ ە کە چوەتە تە بەردەم
کامێرای پەیامنێرێک لە پەخشێکی ڕاستەو خۆدا و داوای لێکردوە وێنەیەکی بگرێ
بۆ یادگاری .
دوای بڵاو بونەوەی وێنەکەی بوە باسو خواسی
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

بەڕادەیەک لەلایەن هەندێ لە وێنەگران و هونەرمەندانە وە بە جوانترین وێنەی ساڵ دەست نیشانکراوە داوایان کرد کە هەڵمەتێکی بڵاو کردنەوەی لەتۆرە کۆمەڵایەتیەکان بۆ بکرێت . هەمان وێنە لەلایەن چەند هونەرمەند ێکەوە دەکرێت بە پۆرترێت.
هەروەها هونەرمەند ی نیگارکێش
عوسمان نەسرەوت .لە ژێری وێنەکەیدا ئەم بۆ چونەی خۆی تۆمار دەکات :
هەموومان ئەمانەوێ شتێک بۆ یادگاری لە دوای خۆمان جێبهێڵن تەنانەت ئەگەر وێنەیەکی خۆشمان بێت، بەڵام ئەم دونیایە ئەوەندە بێمانایە کە زۆر ئەستەمە کەسێک دوای ئێمە گرنگی بە پاشماوەکانمان بدات ئەگەر لە ڕوی مادیەوە سودی نەبێت،دایکێک تەنها وێنەیەک جێناهیڵێت بەڵکو نەوەیەک بە جێدەهێڵێ،بەردەوامبونی ژیان بۆ دوای خۆی بە جێدێڵێ ئەمە وێنەیەکی سادە نیە بۆ یادگاری بەڵکو کۆی بوونە .
شایانی باسە یەکەم وێنە لە لایەن پەیامنێری
کەناڵی پەیامە وەگیراوە

تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ