ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

دوای ٩٤ساڵ دوخوشک بەیەک شادبونەوە

دو خوشکی خەڵکی لیبیا لەسەردەمی داگیرکردنی وڵاتەکەیان لە لایەن ئیتالیاوە
لەساڵی ١٩١١ تا ساڵی١٩٤٣ لە یەک دابڕاون لە سەردەمی بەرەنگاری و شەڕی لیبیا دژی داگیر کەر
یەکێک لەخوشکەکان کەناوی فاتیمەیە وبە دایکی سەعد ناسراوە لەگەڵ خێزانەکەی لەشارۆچکەی بەنی وەلید لەخواروی شاری تەڕابلس دەژی . هەمیشە باسی لەوە کردوە کە خوشکێکی لە کاتی شەڕ وبەڕەنگاری سەردەمی ئیمپریالیزمی ئیتالیا دیار نەماوە دیارە ئەو وڵاتە توشی سەرکوت کردن و نەهامەتی و قڕکردنو و ئاوارەبوون بوە لە سەردەمی داگیر کەردا . بەڵام ئەم هەر لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی چونکە دڵنیایە کە خوشکەکەی نەمردوە و لە ژیاندا ماوە ،
خۆشبەختانە هەوڵەکانی بە فیڕو نەڕۆشت
ویەک هەفتە لەمەو پێش ، خوشکەکەی دۆزیەوەو گەڕاندیەوە بۆ شارۆچکەکەی خۆیان
و هەمو خەڵکی ناوچەکە بە دڵێکی خۆش وچاوی پڕ فرمێسکە وە پێشوازییان لێکردو دەست خۆشیان لە دایکی سەعد کرد بۆ پشودرژیو ماندو نەبونی تا بە دیداری خوشکەکەی شاد بوویەوە .

هاوشێوە

ڤیدیۆ