خاتو کنێر عەبدوڵا ئەندامی سکرتارییەتی یەکیتی ژنانی کوردستان و سەرنوسەری گۆڤاری تەوار. لە شاری کۆلن بابەتێکی پێشکەشکرد سەبارەت بە واقیعی ژنانی باشوری کوردستان بە خستنە ڕوی داتاو کاریگەریان لە ڕوی سیاسیو کۆمەڵایەتی یاساییەوە کە بوە جیگای گفتو گۆ
وتووێژێکی گەرم لە نێوان ئامادە بواندا .
شایانی باسە سیمینارەکە لە لایەن ڕێکخراوی
ئامێز بۆئاوێتە. بونی کولتوری کوردی و ئەڵمانی ڕێکخرابو. ژمارەیەکی بەرچاوی کەسانی ناو ڕێکخراو و هونەرمەند و نوسەرو چالاکی سیاسی ئامادەبوون .
هەر لەوکۆڕەدا لەلایەن خاتو کنێرەوە تیشک خرایە سەر هەوڵی ڕێکخراوەکانی ژنان لەباشوور و ئالەنگاریەکانی
بەردەم ژنان بە گشتی وهەوڵو پڕۆژەکانی یەکیتی ژنانی کوردستان بۆ بەرەو پێشچوونی پرسی ژن .
هەروەها دۆخی خێزان و ژنانی پەنابەرە و جیاوازیەکانیان بە بەراوردکردنی لە نێوان کلتوری ئەوروپاو کۆمەڵی کوردەواریدا . جەخت کرایەوە لەوەی کە خەباتی ژنان خەباتێکی مەدەنی مرۆڤ دۆستە بۆ فەراهەم کردنی کۆمەڵێکی یەکسان کەمافی تاکەکانی بە بێ جیاوازی تیا بەر جەستە بوبێ ئەمەش تەنیا ئەرکی ژن نیە بەڵکو ئەرکو کاری کۆمەڵە بەگشتی بە هەردو ڕەگەزەوە .
لەکۆتاییدا سوپاسی خاتو کنێرکراو چەپکە گوڵی ڕێزلێنانی پێبەخشرا .