ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

دوای پەنجا ساڵ حکومەتی بەریتانیا پۆزشی هێنایەوەو داوای لێبوردنی کرد .

لە سالانی چلەکان و پەنجاکانی سەدەی ڕابوردودا لە بەریتانیا مناڵبون لەدەرەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری قەدەغەبو .
بە پێی یاسا ڕێکخرابو .لە ئەنجامی ئەم یاسایەداکچانێکی زۆر توشی کێشەدەهاتن بەتایبەتی ئەوانەی لەئەنجامی گێچەڵی سێکسیو لاقەکردن مناڵیان دەبوو .بەپێی یاسای ئەو وڵاتە دوای چەند ڕۆژێک لە لە دایکبوونی ئەو مناڵانە یەکسەر لە خەستەخانە
مناڵەکەیان لێوەر دەگیرا . دەدرا بە وانەی کە مناڵیان نابێت بۆ لەخۆگرتنیان وبەخێو کردنیان .
ئەگەر دایکە کە بیشویستایە مناڵەکەی بەخێوکات هەر لێی دەسەندرا..بۆیە ئەوکچانە سەرەڕای ئەوەی دەستدرێژیان کراوەتەسەر .لە بارو دۆخێکی زۆر ئاڵۆزی دەروونیدا ژیانیان دەگوزەراند .ژمارەیەکی زۆر لەو قوربانیانە کە ئێستا تەمەنیان سەروی شەستو حەفتا بە لە ساڵی٢٠١٧ کەمپەینێکیان دروستکرد وداوایان لە حکومەت کرد کەدەبێت بەرامبەر بەو توندو تیژیەی بەرامبەریان کراوە پۆزشیان بە فەرمی بۆ بهێننەوە ،بەڵام حکومەت ڕەتی کردەوە کە ئەو کارە بکات .لەم یەک دوو ڕۆژەدا حکومەتی بەریتانیا بە فەرمی داوای لێبوردنی لەو قوربانیانە کرد و پۆزشی بۆ هێنانەوە .

هاوشێوە

ڤیدیۆ